ێكهاته‌ی پێشبینی كراوی (ئه‌ڕجه‌نتین × كۆڵۆمبیا)
بۆ بینینی ئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی گشت یاریه‌كان لێره كلیك بكه
له میانه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانیه‌تی كۆپا ئامرێكا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و و كاتژمێر 3:45 خووله‌ك هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڕجه‌نتینی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبی ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر یاریگای جێنێڕال ئێستانیسلاو لۆپێز له ناوچه‌ی سیۆداد دی سانتا فی سه‌ر به پارێزگای دی سانتا فی.
پێكهاته‌ی ئه‌ڕجه‌نتین
ڕۆمێرۆ
زابالێتا ، بۆڕدیسۆ ، میلیتۆ ، زانێتی
بانێگا ، ماسكێڕانۆ ، كامبیاسۆ
ئاگوێڕۆ ، تێڤێز ، مێسی
———————————–
پێكهاته‌ی كۆڵۆمبیا
ماڕتینێز
ئاڕمێرۆ ، پێریا ، یێپێس ، زونیگا
ئاگویلار ، گوارین ، مۆرینۆ ، سانچێز
ڕامۆس ، فالكاو
share to facebook
share to facebook
یاریه‌كانی كوپا ئه‌مریكا : سه‌ره‌تایه‌كی خراپ بۆ سامبا و تانگۆ
له یه‌كه‌م یاری خۆیدا له كۆپا ئه‌مه‌ریكا هه‌لبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به گۆلێك به‌رامبه‌ر بو له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی بۆلیڤیا كه چاودێرانی ورزشی به دۆرانناوی ده‌به‌ن چونكه پاله‌وانیتیه‌كه له‌ناو خاكی ئه‌رجه‌نتینه و ئه‌رجه‌نتین پالێوراوی سه‌ره‌كیه بۆ به‌ده‌ستهینانی ئه‌م پاله‌وانێتیه.
له لایه‌كی تر هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل به بێ گۆل به رامبه‌ر بو له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی ڤه‌نزویلا ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی خراپه بۆ ئه‌م دوو هه‌لبژارده‌یه كه هه‌ردوكیان پالیوراوی به‌هوێزن بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه
ئه‌گویرۆ له یوڤی نزیك ده‌بیته‌وه‌ه
یاریزانى هێرشبه‌رى ئه‌رجه‌نتینى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید (سێرجیۆ ئه‌گویرۆ) له یوڤانتوسی ئیتالی نزیك بۆته‌وه
رۆژنامه‌ى "ئه‌لموندو"ى ئیسپانى ئاشكراى كرد كه‌وا یاریزانى ئه‌رجه‌نتینى ماوه‌ى یانه‌كه‌ی به‌جێ ده‌هیلیت و به‌ره‌و یانه‌یه‌كی تر به‌رێ ده‌كه‌وێت، به كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى مه‌رجى به 65 ملیۆن یۆرۆ بۆ 45 ملیۆن له‌گه‌ل بڕه مووچه‌ى زیاتر له 5 هه‌زار ملیۆن یۆرۆ.
هێرشبه‌رى ئه‌رجه‌نتینى ته‌مه‌ن "22 ساڵ" له ساڵى (2006)ه‌وه له ئیندیبندینتى ئه‌رجه‌نتینیه‌وه په‌یوه‌ندى كردووه به یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه،
گوێی یاریزانێكی رگبی هه‌ڵده‌كه‌نرێت
یاری رگبی یه‌كێكه له‌و یارییانه كه تێیدا توندوتیژی هه‌یه و یاریزانه‌كان ده‌بێ هێز و توانایی ئه‌وتۆیان هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه و ئه‌گه‌ری برینداربوونی یاریزانه‌كان له‌و یارییه له‌ئارادایه.
به‌وجۆره كه له وێنه‌كه‌دا ده‌یبینن "ده‌یڤید فلیتمه‌ن" یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ى رگبی به‌ریتانیا له یاری رۆژی 15ی ژوه‌ن، گوێی له سه‌ری جیابووته‌وه‌و برینداره.
وێنه‌گرانی وه‌رزشیش به شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ توانیویانه وێنه‌ی كاتی جیابوونه‌وه‌ی گوێی ئه‌و یاریزانه له سه‌ری بگرن.
ریال مه‌درید دیاراكان ده‌فرۆشت
داهاتووی هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید ” لاسانا دیارا و مامادۆ دیارا ” له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان به‌ته‌واوی دیارنیه ، هه‌ربۆیه یاریزانی مالی ” مامادۆ دیارا ” یاخود ” محمد دیارا ” زۆر نزیكه له‌ده‌رچوونی له‌ریزی یانه‌كه‌ی ، ئه‌ویش له‌گواستنه‌وه‌ی هاوینه كه تایبه‌ته به‌گواستنه‌وه‌ی یاریزانان .بۆندی یاریزانی ناوبراو له‌هاوینی داهاتوو كۆتایی پێ دێت ، هه‌ربۆیه یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت به‌فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه بره پاره‌یه‌كی باشی به‌ده‌ست بكه‌وێت ، چونكه له‌هاوینی داهاتوو ئه‌م یاریزانه ده‌توانێت به‌خۆرایی بچێته ده‌ره‌وه ، ئه‌مه‌ش 26 ملیۆن یۆرۆ له‌یانه‌ی ریال مه‌درید به هه‌ده‌ر ده‌دات.هه‌واڵه‌كانی ئه‌مرۆ له‌مه‌درید بڵاویان كرده‌وه كه یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت تواناكانی یاریزانی فه‌ره‌نسی ” مفێلا “ی ته‌مه‌ن 20 ساڵان له‌یانه‌ی رێنی فه‌رنسیه‌وه بگوازێته‌وه ریزه‌كانیه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش رووبدات شوێنی هه‌ردوو دیارا ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسیه‌وه ، هه‌رچه‌نده تا ئێستاش له‌حاڵیكی خراپ دان چونكه له‌ژێر راهێنه‌رایه‌تی راهێنه‌ر مۆرینهۆ هه‌ردوو یاریزان ته‌نها “201″خوله‌ك یاریان كردووه.
كریستیانۆ ڕۆنالدۆ:له ریال ده‌مینمه‌وه
ڕۆژنامه‌ی Daily Mailـی به‌ریتانی له‌سه‌ر زاری ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی كریستیانۆ ڕۆنالدۆ بڵاوی كرده‌وه كه‌وا كریس ئاره‌زووی مانه‌وه‌ی هه‌یه له یانه‌ی ریال مه‌درید له داهاتووـدا.ڕۆنالدۆ به‌م جۆره بۆ ڕۆژنامه‌كه دوا….”بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستگۆ بم له‌گه‌ڵ تۆ،من بیری رۆیشتن ناكه‌م جوانترین ساته‌كانی ژیانی خۆم له‌وێ به‌سه‌ر ده‌به‌م”.
جێگای ئاماژه پێدانه كه‌وا ڕۆنالدۆ بۆ ماوه‌ی شه‌ش وه‌رز یاری بۆ یانه‌ی مان یونایتد كرد و توانی سێ جار نازناوی پریمیێرلیگ و نازناوێكی چامپۆنزلیگ به‌ده‌ست بهێنێت.
ڕۆنالدۆ 200ـمین گۆڵی تۆمار كرد
ڕۆژنامه‌ی Marcaـی ئیسپانی دووپاتی ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی كریستیانۆ ڕۆنالدۆ توانی دوێنێ شه‌و 200ـمین گۆڵ له ژیانی وه‌رزشی خۆیدا تۆمار كرد ئه‌مه‌ش دوای تۆمار كردنی گۆڵێك له یانه‌ی ڕیال مۆرسیا كاتێك به ئه‌نجامی 5-1 سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا له جامی شای ئیسپانیا.ڕۆنالدۆ له گێمی دووه‌م چووه شوێنی هێڕشبه‌ر گۆنزالۆ هیگواین وه توانی گۆڵێكی جوان تۆمار بكات و به‌مه‌ش 48ـمین گۆڵی له‌گه‌ڵ لۆس بلانكۆس تۆمار كرد هه‌روه‌ها 118 گۆڵی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد تۆمار كرد سه‌رباری 5 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سپۆڕتینگ لیشبۆنه.
پیپ گواردیۆلا 100ـمین بردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بلوگرانا تۆمار كرد
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی توانی 100ـمین بردنه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت له كۆی 139 یاری،ئه‌مه‌ش دوای سه‌ركه‌وتنی كاتالۆنیه‌كان به‌سه‌ر یانه‌ی سه‌بته به ئه‌نجامی 5-1 له جامی شای ئیسپانیا.ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی گواردیۆلا زۆر سه‌رنج ڕ‌اكێشا ده‌گاته 71.9% وه ئه‌م بردنه‌وانه‌ش یارمه‌تی یانه‌ی بلوگراناـیدا شه‌ش نازناوی له ساڵی 2009 به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌یبه‌تێكی بۆ یانه‌كه دروست كرد.
جۆسێ مۆرینیۆ هێڕشی كرده سه‌ر سێرجیۆ كانالێس
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی جۆسێ مۆرینیۆ هێڕشی كرده سه‌ر یاریزانی لاوی یانه‌كه‌ی سێرجیۆ كانالێس و به یاریزانێكی ته‌مبه‌ڵی وه‌سف كرد ئه‌مه‌ش وای كرد باوكی یاریزان ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی مۆرینیۆ بداته‌وه به‌مه‌ش چه‌ندین نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر داهاتووی كانالێس دروست بوو هه‌رچه‌نده له هاوینی ڕابردوو كانالێس په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شاهانه‌وه كرد.مۆرینیۆ نامه‌یه‌كی بۆ كانالێس نارد كه تیادا ئه‌مه هاتبوو…”من حه‌ز به شێوازی یاری كردنی تۆ ناكه‌م چونكه هه‌ست ده‌كه‌م تۆ یاریزانێكی ته‌مبه‌ڵی”.وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باوكی كانالێس به‌م شێوه‌یه بوو…”كوڕه‌كه‌م خاوه‌ن به‌هه‌ره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه به‌ڵام ترسی هه‌یه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵه ئه‌مه‌ش به هۆی كه‌می بڕوا بوون به خۆی”.ڕاپۆرته‌كان باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی كانالێس ده‌كه‌ن بۆ یانه‌ی ڕایسینگ به شێوه‌ی خواستن له مێركاتۆی زستانه‌ی داهاتوو.