مێژوی شاری سۆران
ناوی سۆران له ده‌وڵه‌تی میرنشینی سۆرانه‌وه هاتووه، كه له ساڵه‌كانی 1830 میر محمد وه‌ك ده‌وله‌تی كوردی حوكمی كردووه‌و پایته‌خته‌كه‌شی له رواندز بووه،
ناوی سۆران له ده‌وڵه‌تی میرنشینی سۆرانه‌وه هاتووه، كه له ساڵه‌كانی 1830 میر محه‌مه‌د وه‌ك ده‌وله‌تی كوردی حوكمی كردووه‌و پایته‌خته‌كه‌شی له رواندز بووه، ناوچه‌كه له رووی مێژوویه‌وه ئه‌همیه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و ئه‌و نه‌ته‌وه په‌رستیه ئێستاش به دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه دیاره.
دروستبوونی قه‌زای سۆران وه‌ك یه‌كه‌ی كارگێری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سالی 1980 و دوای راگواستنی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس ناوچه‌كه ئاوه‌دان كرایه‌وه، رژێم به‌مه‌به‌ستی مۆڵگه‌ی سه‌ربازی دژی كوردی به‌كارهێنابوو، كه ئێستاش پاشماوه‌ی سه‌ربازی لێ ده‌دۆزرێته‌وه، ماوه‌ی 10 ساڵی ئه‌و قه‌زایه تا دوای راپه‌رین تێپه‌ری نه‌ده‌كرد له (5000) كه‌س، به‌ڵام له‌و 19 ساڵه‌ی ئاوه‌دانی هه‌رێم و ئازادی راپه‌رینی 1991 ئێستا گه‌یشتۆته 125هه‌زار كه‌سه، كه ده‌وڵه‌تی كوردی له‌سه‌ر ئه‌و مۆڵگه سه‌ربازیه‌و پاشماوه ته‌قه‌مه‌نیه ژیانی لێ دروست كرد‌و بایه‌خی به رووه‌ك دا له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان. پێكهاته‌ی قه‌زای سۆران فره كه‌لتوره‌و له‌هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان به‌هۆی شوێنی جوگرافی و ئاوهه‌واو شوێنی ستراتیژی بازرگانی خه‌ڵك رووی تێ ده‌كه‌ن و به مه‌به‌ستی حه‌وانه‌وه لێی نیشته‌جێ ده‌بن، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه به‌رده‌وام له فراوان بوون دایه. له‌و قه‌زایه‌دا هه‌ردوو ئاینی ئیسلام و مه‌سیحیه‌تی لێیه، وه‌ك برا به‌شدارن له پێشوه‌چوونی قه‌زای سۆران و ولاتدا، له‌به‌شی ئیسلامه‌كاندا مزگه‌وتی زۆر هه‌ن و له ناو مه‌سیحه‌كانیش كلێسایه‌كی گه‌وره‌ی لێیه.
شوێنی جوگرافی سۆران سه‌نته‌ری قه‌زا له پانتایه‌كی رووته‌ختی و بانه‌كاندا پێهاتووه، ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌لاتی هه‌ولێری پایته‌خت و ته‌نها 120 كلیۆمه‌تر له پایته‌خته‌وه دووره، هه‌روه‌ها ده‌كه‌وێته نێوان كێوه به‌رزه‌كانی كۆڕه‌ك له‌رۆژهه‌ڵات و گۆره‌زو حه‌سه‌ن به‌گ له باكورو برادۆست له رۆژئاوا‌و له باشوریش كێوی هه‌ندرێنه، رێگای گشتی هاملتۆن له هه‌ولێره‌وه بۆ حاجی ئۆمه‌ران كه له سالانی 1928تا 1930 له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار هاملتۆن درێژكرایه‌وه‌و قه‌زای سۆران له‌ت ده‌كات، قه‌زای سۆران ئاووهه‌وایه‌كی شێدار‌و زستانان دابارانی باران و هاوینان گه‌رمی شێداری هه‌یه، واته هه‌رچوار وه‌رزی ساڵ ده‌بینێت، ئاستی بارینی به‌فر له‌و ناوچه‌یه له زستانان مام ناوه‌ندیه‌و وه‌رزی به‌هاریش باراناویه‌و سروشتیش سه‌وزه. رووبه‌ری قه‌زای سۆران دوو روباری گه‌وره‌ی پێدا ره‌ت ده‌بێ و ده‌ڕژێنه زێی بچوك، رووباری شێخی كه‌له ولاتی ئێران و كوێستانه‌كانی باله‌كایه‌تی له قه‌زای چۆمان هه‌ڵده‌قولێن و به سنوری قه‌زای سۆراندا تێده‌په‌رێ و ده‌رژێته زێی بچوك، هه‌روه‌ها رووباری برادۆست كه‌له كوێستانه‌كانی برادۆست و خاكی توركیا هه‌ڵده‌قولێ، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه له سنوری شاره‌دێی سیده‌كان و دیانان ده‌چێته‌وه زێی بچوك، هه‌ردوو رووبار له دوا رۆژ سود به‌خش ده‌بن بۆ به‌نداوی بێخمه. رووبه‌ری گشتی قه‌زای سۆران 809616 دۆنمه، كه 737544 دۆنم به كه‌لكی داچاندن و كشتوكاڵی دێت، ئه‌وه‌ی تریش نیشته‌جێی و شاخاویه. ئه‌و به‌روبومه خۆرسكیانه‌ی له‌ناوچه‌كه ده‌روێن و سودبه‌خشن (قه‌زوان، به‌ڕو، بڵالوك، كرۆسك، گێوژ، رێواس، كوارگ) هه‌روه‌ها دار مازی به‌ره‌كه‌ی وه‌ك به‌روبوومه‌و چڵوه‌كه‌شی كه‌به گه‌لایه‌كی ده‌گوترێ بۆ ئاژه‌ڵ سودی لێ ده‌بینن، به‌ڵام ئه‌و رووه‌كه‌ی كه زۆر به شێوه‌ی كشتوكالی به‌رهه‌م دێت، بریتیه له (دانه‌وێڵه به‌تێكڕایی و دارگوێزو سپیندارو سێ‌و هه‌رمێ و هه‌لوچه‌و هه‌نارو هه‌نجیرو ترێ و چه‌ندین سه‌وزه‌ی تریش). ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه كێوین و له ناوچه شاخاویه‌كاندا هه‌ن (گورگ و ورچ و كه‌متیارو كوڕه‌به‌شه‌و سیخور‌و سمۆره‌و مارو پشیله‌ی كێوی و سه‌گاوی ئاوی و ماسی و بزنی كێوی و به‌راز)ی لێیه، به‌ڵام ئه‌و ئاژه‌لانه‌ی به‌خێو ده‌كرێن بریتین له (مانگا‌و بزن و مه‌ڕو سه‌گ و كه‌رو ئه‌سپ و ئێسترو په‌له‌ور) به‌گشتی لێیه.
گه‌شت گوزاری قه‌زای سۆران به‌ناوبانگه به هه‌وارگه‌كانی (جوندیان و بێخاڵ) و تاڤگه‌ی گه‌لی عه‌لی به‌گ كه‌له‌سه‌ر دراوی عێراقی فیدرالیشدا كێشراوه به‌ناوبانگن، هه‌روه‌ها هه‌وارگه‌كانی بناری (حه‌سه‌ن به‌گ و بێرمه سارد‌و بێرۆیان) و چه‌ندین شوێنی تر ساڵانه به‌هه‌زاران گه‌شتیار رووی تێ ده‌كات، له ناوه‌ڕاستی عێراق و زۆر له ولاتانی دراوسێش، ئه‌مه‌ش زیاتر به‌هۆی دڵرفێنی ئه‌و هاوینه هه‌وارانه.
سنوره‌كانی قه‌زای سۆران له باكوره‌وه به‌نده به وڵاتی توركیا‌و قه‌زای مێرگه‌سۆر، له رۆژهه‌لاته‌وه هاوسنوره له‌گه‌ل قه‌زای چۆمان، له باشوریشه‌وه له‌گه‌ل قه‌زای رواندز پشده‌ر به‌نده، به‌ڵام له خۆرئاواوه له‌گه‌ل قه‌زای شه‌قلاوه پێكه‌وه به‌ندن.
له رووی كارگێریه‌وه قه‌زای سۆران هه‌رسێ ناحیه‌ی سیده‌كان و دیانان و خه‌لیفانی هه‌یه، تێكڕای زیاتر له 400 گوند له خۆده‌گرێت و 175000 كه‌سیش دابه‌ش بوونه به‌سه‌ر ئه‌و گوندانه‌دا، سه‌نته‌ری قه‌زای سۆران 36 گه‌ره‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن ئاوه‌دانن، له رووی پرۆژه‌كانی رێگاوبان و ئاو‌و كاره‌باو گه‌یاندن و هاتوچۆ بێ گرفتن، له سه‌نته‌ری قه‌زای سۆران 65 دائیره‌ی حكومی هه‌یه‌و كه 45 دائیره ئیش‌و كاره‌كانی هه‌رچوار قه‌زای (سۆران و مێرگه‌سۆرو چۆمان و رواندز) به‌ڕێ ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها 14 باره‌گای حزبه سیاسیه‌كانی لێیه‌و له‌گه‌ل 10 باره‌گا پێگه‌یاندنه كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نیه‌كان وه‌ك سه‌نته‌رو فه‌رهه‌نگ خانه‌و بنكه چالاكیه‌كان و رێكخراوه ناحكومیه‌كان چالاكیه‌كانی خۆیان لێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاستی رۆشنبیری له‌و شاره‌دا به‌رزه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندی لێیه، رۆژانه چالاكی هونه‌ری و رۆشنبیری لێ ئه‌نجام ده‌درێ. هه‌ربه‌م هویه‌شه‌وه كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كه‌من و به‌شێوه‌ی رۆشنبیری و مۆدێرنانه بیر له كێشه‌كان ده‌كرێته‌وه. به‌هۆی ئاستی رۆشنبیری ناوچه‌كه‌و جێ به‌جێ بوونی ریزبه‌ندی ئه‌ركه‌كانی ده‌وله‌ت سالانه به بڕی زیاتر له 100ملیۆن دۆلار پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری لێ ئه‌نجام ده‌درێ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كی زۆری كردۆته سه‌ر ئاوه‌دانی به‌رده‌وام له‌و قه‌زایه‌دا.
له‌سه‌نته‌ری قه‌زا قۆتابخانه‌ی مۆدیرن و گه‌وره هه‌ن كه نزیكه‌ی (50000) قوتابی له پۆلی 1ی سه‌ره‌تایی 12 بنه‌ڕه‌تی له خۆده‌گرێت، باخچه‌ی ساوایانیش هه‌یه‌و منداڵه چاو گه‌شه‌كانی لێ په‌روه‌رده ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێیه‌و بۆ ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتوو دوو نه‌خۆشانه‌ی تریش به‌كۆتا دێن، به راده‌یه‌كی زۆر چاودێری ته‌ندروستی له ئارادایه‌و تاكو ئێستا هیچ له‌و نه‌خۆشیه كوشندانه‌ی لێ به‌دی نه‌كراوه، به‌كارهێنانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی سروشتی و زۆر پاكه، هه‌روه‌ها زیاتر له 5 بنكه‌ی ته‌ندروستیش له‌گه‌ره‌كه‌كاندا هه‌یه. هه‌ر له سنته‌ری قه‌زا دوو په‌یمانگای لێیه‌و له‌گه‌ل چوار كۆلیژو سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ.
قه‌زای سۆران ناوچه‌یه‌كی دڵڕفێن و دڵگره له هه‌موو روێكه‌وه، بازار‌و كوچه‌و كۆلانه‌كانیش پاكن و هاولاتیان هه‌ماهه‌نگن، واته هاولاتیان به‌شێكی گرنگن له به‌ره‌وپێش چوونی ولات و ئاستی زانستی و رۆشنبیری ئاوه‌دانی و چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كان، بۆ كات به‌سه‌ر بردن چه‌ندین پاركی بچوك هه‌ن له گه‌ره‌كه‌كاندا، هه‌روه‌ها له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و قه‌زایه‌شدا پاركێكی گه‌وره‌ی لێیه‌و شه‌و رۆژ هاولاتی كاتی خۆشی لێ به‌سه‌ر ده‌بات.
له‌رووی بژێویه‌وه وێرای ژماره‌یه‌كی زۆری ناوچه‌كه فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تن، به‌شێكی زۆریش به بازرگانی سه‌رقاڵن، چونكه ناوچه‌كه ده‌كه‌وێَـته سێگۆشه‌یه‌كی گرنگی هه‌رسێ ولاتی توركیا‌و ئێران و كوردستان و عێراقی فیداڵ، له‌و ناوچه‌یه‌دا بازاری گشتی لێیه‌و رۆژانه ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆری لێ رووده‌دات و به‌هۆی جه‌نجالی و سه‌ردانی خه‌ڵكێكی زۆر بۆ بازاره‌كانی سه‌نته‌ری قه‌زای سۆران كڕین و فرۆشتن زۆر لێی به‌دی ده‌كرێت. ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌وبازاره‌دا مامه‌له‌ی پێده‌كرێت بریتین له جل و به‌رگ و پێداویستی ماڵ و كه‌لوپه‌لی رۆژانه‌و خواردن و ئۆتۆمبیل و زۆر شتی تر. به‌هۆی بچوكی ناوچه‌كه‌و كه‌می مێژووی ئاوه‌دانی ئه‌و ناوچه‌یه كارگه‌ی گه‌وره‌ی نیه‌و ئه‌و كارگانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ن بچوكن و به‌رهه‌می كه‌من.
فرمێسكى چاوه‌كانى كچێكى ته‌مه‌ن 10 ساڵه‌ى دانیشتووى ئیمارات ، ده‌گۆرێت به چه‌ند پارچه‌یه‌ك له شووشه