زۆرجاران بینیومانه یانیش گوێمان لێبووه له سه‌ر ئاستى جیهان كه كه‌سانێك هه‌ن كه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ناوبانگێك یان بردنه‌وه‌ى خه‌ڵات چه‌ندین كارى سه‌رنج ڕاكێش و زۆر سه‌یر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ندێك له‌و كێبڕكێیانه تایبه‌تن به خواردن و خواردنه‌وه بم شێوه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك زۆرترین خۆراك یان خواردنه‌وه بخوات بڕاوه‌ى ئه‌و كێبركێیانه ده‌بێت.
بۆیه ئه‌مجاره‌یان له‌و وڵاتى چین پیاوێك وه‌كو "پاقڵاوه" گلۆپ ده‌كرۆژێت و ده‌یخوات .
به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى شینهوا ، له ڕووداوێكى سه‌یر و له هه‌مان كاتدا سه‌رنج ڕاكێش له وڵاتى چین ، هاووڵاتیه‌كى چینى ، هاوشێوه‌ى خواردنى "پاقڵاوه" یان هه‌ر خواردنێكى تر به شێوه‌یه‌كى زۆر ئاسایی گڵوپ ده‌كرۆژێت و ده‌یخوات بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به هیچ ناره‌حه‌تى و نیگه‌رانى له ناو گه‌ده‌ى دا بكات ئه‌وه كاره‌ى ئه‌و پیاوه‌ش بۆته جێى سه‌رنج ڕاكێشى هه‌مووان.
|
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق